١٩ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٢:٠٦
Source: Mehrnews
ئەردۆغان: پێش بە ئیسرائیل نەگیرێت، ئاگر لە ناوچە و جیهان بەردەدات

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە ئیسرائیل دەوڵەتێکی تیرۆریستییە کە هیچ پرێنسیپێکی نییە، جەختی کرد کە ئەگەر خێرا پێش بەو دڕندەیە نەگیرێت، بێ گومان ئاگر لە ناوچە و جیهان بەر دەدات.

 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتاردانی تەلەڤیزیۆنیی پاش دانیشتنی حەوتانەی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆمەڵەی سەرۆک کۆماریی لە ئەنقەرە، وتی: دەمەوێ بۆ جارێکی تر بە دەنگی بەرز و ڕاشکاوانە بڵێم کە ئیسرائیل دەوڵەتێکی تیرۆریستییە کە یاسا یان ڕیسایەک بە فەرمی ناناسێ و هیچ پرێنسیپێکی نییە و ملهۆڕانە دەجووڵێتەوە.

ئەردۆغان بە ئاماژە بەوەی کە ئیسرائیل هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گەر بۆ نوقم‌کردنی ناوچە لە خوێن، ئاژاوە و نائارامی، وتیشی: ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لوبنان، یەمەن و ئێران و خەڵکێکی زۆری بێ تاوانی کوشتووە و ژێرخانە مەدەنییەکانیشی بوردومان کردووە. ئێستاش بە بیانووی درۆزییەکان و بۆ پەرەدان بە دڕندەیی، هێرشی کردۆتە سەر سووریا. هەر بۆیە دەستدرێژیی ئیسرائیل لە ئێستادا گەورەترین گرفتی ناوچەیە و ئەگەر خێرا پێش بەو دێوەزمەیە نەگیرێت، بێ گومان ئاگر لە ناوچە و جیهان بەر دەدات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha